مـــرحبــا بــــك فـــي مجلس النواب العراقي | الكوردي
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی هێشتنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌كراوه‌یی   *     ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنی كراوه‌ی خۆی دواده‌خات   *     ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ده‌ست به‌ دانیشتنی ئاسایی خۆی ده‌كاته‌وه‌   *     لیسته‌ په‌رله‌مانیه‌كان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گفتوگۆكانیان ده‌ره‌نجامی ئیجابی لێبكه‌وێته‌وه‌   *     دكتۆر فوئاد مه‌عسوم: لیسته‌ په‌رله‌مانیه‌كان كۆكن له‌سه‌ر به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كان به‌مه‌به‌ستی پێكهاتنیان   *       
-



ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی هێشتنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌كراوه‌یی

دوشه‌ممه‌ 23 ئاب 2010

                                                                                                             



ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنی كراوه‌ی خۆی دواده‌خات

سێشه‌ممه‌ 27 ته‌مموز 2010
دكتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆكی كاتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕایگه‌یاند كه‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنی كراوه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دواخراوه‌، سه‌رۆكی كاتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌رواری 27/7/2010 له‌كۆشكی كۆنگره‌كان كه‌ تێیدا نوێنه‌ری لیسته‌ په‌رله‌مانیه‌كان ئاماده‌بوون ووتی:

                                                                                                             



ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ده‌ست به‌ دانیشتنی ئاسایی خۆی ده‌كاته‌وه‌

یه‌كشه‌ممه‌ 25 ته‌مموز 2010
دكتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆكی كاتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌رواری 27/7/2010 كاتژمێر 11ی سه‌رله‌به‌یانی ده‌ست ده‌كاته‌وه‌ به‌ دانیشتنی ئاسایی كراوه‌ی خۆی، داواشی له‌ به‌ڕێزان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد له‌واده‌ی دیاریكراودا له‌ كۆشكی كۆنگره‌كان ئاماده‌بن.

                                                                                                             



لیسته‌ په‌رله‌مانیه‌كان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گفتوگۆكانیان ده‌ره‌نجامی ئیجابی لێبكه‌وێته‌وه‌

دوشه‌ممه‌ 19 ته‌مموز 2010
دكتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆكی كاتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرد كه‌ گفتوگۆی نێوان نوێنه‌ری لیسته‌ په‌رله‌مانیه‌كان سووربوونی پێوه‌دیاربووه‌ به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌دره‌نجامی ئیجابی، ئه‌مه‌ش ده‌قی لێدوانه‌كه‌یه‌:

                                                                                                             



دكتۆر فوئاد مه‌عسوم: لیسته‌ په‌رله‌مانیه‌كان كۆكن له‌سه‌ر به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كان به‌مه‌به‌ستی پێكهاتنیان

دوشه‌ممه‌ 12 ته‌مموز 2010
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ به‌رواری 12 ته‌مموزی 2010 سه‌رۆك و نوێنه‌ری لیسته‌ په‌رله‌مانیه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆكی كاتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ كۆشكی كۆنگره‌كان له‌ به‌غدا به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنی كراوه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.


                                                                                                             



شێخ خالید عه‌تیه‌: هاوپه‌یمانێتی بریتیه‌ له‌ گرێبه‌ستی نێوان دوو لیست بۆ پێكهێنانی لیستێكی په‌رله‌مانی كه‌ خاوه‌نی قه‌واره‌ بێت

یه‌كشه‌ممه‌ 20 حوزه‌یران 2010
به‌مدواییه‌ هه‌ندێك له‌ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن لێدوانی چه‌ند لایه‌نێكی سیاسیان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ گومان ده‌خه‌نه‌ سه‌ر بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی كه‌ له‌به‌رواری 25/3/2010 ده‌رچووه‌و تایبه‌ته‌ به‌ لێكدانه‌وه‌ی بڕگه‌ی (گه‌وره‌ترین لیستی په‌رله‌مانی) كه‌ له‌ ماده‌ی (76)ی ده‌ستور ئاماژه‌ی پێكراوه‌، ئه‌و لایه‌نانه‌ش پشتیان به‌ستووه‌ به‌ تۆماری هه‌ندێك له‌ ووتوێژه‌كانی لیژنه‌ی داڕشتنی ده‌ستور.

                                                                                                             



ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خوولی دووه‌می كاره‌كانی ده‌ست پێده‌كات

دوشه‌ممه‌ 14 حوزه‌یران 2010
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌رواری 14/6/2010 خوولی دووه‌می 2010-2014ی خۆی كرده‌وه‌ به‌ ئه‌نجامدانی دانیشتنی یه‌كه‌م به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز فوئاد مه‌عسوم كه‌ به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامه‌، به‌ ئاماده‌بوونی هه‌ردوو جێگری سه‌رۆك كۆمارو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی و سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی و وه‌زیره‌كان و ئه‌ندامانی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و نوێنه‌ری ئه‌مینداری گشتی  نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق و نوێنه‌رانی دیبلۆماسی له‌ به‌غدا.
                                                                                                             



ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنی هاوێرده‌یی خوَی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌

دوشه‌ممه‌ 08 شوبات‌ 2010
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنی ئاسایی ژماره‌ چل ویه‌كه‌مینی خۆی به‌سه‌رۆكایه‌تی شێخ خالید عه‌تیه‌ جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری 8ی شوباتی 2009 له‌ كۆشكی كۆنگره‌كان له‌ به‌غدا ئه‌نجامداو سه‌ره‌تاش چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قورئانی پیرۆز خوێنرایه‌وه‌.

                                                                                                             



دكتۆر ستار عه‌بود داهێنانی نوێ به‌ده‌ست ده‌هێنێت

دوشه‌ممه‌ 01 شوبات‌ 2010
دكتۆر ستار عه‌بود داهێنانێكی نوێی به‌ده‌ست هێناو له‌ مانگی كانونی دووه‌می 2010شدا ئه‌و داهێنانه‌ش له‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ك‌ داهێنانێكی نوێ تۆماركرا به‌ناوی سیسته‌می كارای هاككردنی به‌رنامه‌كان، ئه‌م داهێنانه‌ش پاش هه‌وڵێكی زۆری زانستی دكتۆر ستار عه‌بود به‌ده‌ست هات.
داهێنانه‌كه‌ش له‌ خانه‌ی به‌نسامی زانستی بڵاوكرایه‌وه‌ به‌ناوی فه‌رمی خانه‌كه‌وه‌و له‌چوارچێوه‌ی داهێنانه‌ نوێیه‌كانی دیكه‌ی بواری زانستی كۆمپیوته‌ر بۆ ساڵی 2010.
                                                                                                             



ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی ساڵی 2010ی په‌سه‌ندكرد

چوارشه‌ممه‌ 27 كانونی‌ دووه‌م 2010
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌دانیشتنی ئاسایی بیست و نۆیه‌می خۆیدا له‌ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌رواری كانوونی دووه‌می 2010 به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد سامه‌ڕائی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2010 په‌سه‌ندكرد.


                                                                                                             



 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI