مـــرحبــا بــــك فـــي مجلس النواب العراقي | الكوردي
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی هێشتنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌كراوه‌یی   *     ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنی كراوه‌ی خۆی دواده‌خات   *     ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ده‌ست به‌ دانیشتنی ئاسایی خۆی ده‌كاته‌وه‌   *     لیسته‌ په‌رله‌مانیه‌كان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گفتوگۆكانیان ده‌ره‌نجامی ئیجابی لێبكه‌وێته‌وه‌   *     دكتۆر فوئاد مه‌عسوم: لیسته‌ په‌رله‌مانیه‌كان كۆكن له‌سه‌ر به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كان به‌مه‌به‌ستی پێكهاتنیان   *       
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنی كراوه‌ی خۆی دواده‌خات
 
  سێشه‌ممه‌ 27 ته‌مموز 2010

      
دكتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆكی كاتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕایگه‌یاند كه‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنی كراوه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دواخراوه‌، سه‌رۆكی كاتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌رواری 27/7/2010 له‌كۆشكی كۆنگره‌كان كه‌ تێیدا نوێنه‌ری لیسته‌ په‌رله‌مانیه‌كان ئاماده‌بوون ووتی:"پاش  ڕاگه‌یاندنی بانگه‌شه‌كه‌مان بۆ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی لیسته‌كان و په‌رله‌مانتاران، ئه‌و به‌ڕێزانه‌ له‌ كۆشكی كۆنگره‌كان ئاماده‌بوون، سه‌رۆكی لیسته‌ په‌رله‌مانیه‌كانیش له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بڕیاریاندا به‌ دواخستنی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنی كراوه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تا ئه‌و كاته‌ی پێكهاتنێك له‌باره‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ به‌دی دێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ سه‌رۆكی لیسته‌ په‌رله‌مانیه‌كان پێداگریان له‌سه‌رئه‌وه‌كردووه‌ كه‌ حكومه‌تی ئێستا حكومه‌تی ڕاییكردنی كاره‌كان ده‌بێت، هه‌روه‌ك پێداگریان له‌سه‌ر پێویستی هاندانی لیسته‌كانیان كرد بۆ چڕكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ پێكهاتن و په‌له‌كردن له‌ دامه‌زراندنی حكومه‌تدا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
27/7/2010

 أرسل هذا المقال لصديق  أرسل هذا المقال لصديق    صفحة للطباعة  صفحة للطباعة


 

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI