مـــرحبــا بــــك فـــي مجلس النواب العراقي | الكوردي
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی هێشتنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌كراوه‌یی   *     ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنی كراوه‌ی خۆی دواده‌خات   *     ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ده‌ست به‌ دانیشتنی ئاسایی خۆی ده‌كاته‌وه‌   *     لیسته‌ په‌رله‌مانیه‌كان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گفتوگۆكانیان ده‌ره‌نجامی ئیجابی لێبكه‌وێته‌وه‌   *     دكتۆر فوئاد مه‌عسوم: لیسته‌ په‌رله‌مانیه‌كان كۆكن له‌سه‌ر به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كان به‌مه‌به‌ستی پێكهاتنیان   *       
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ده‌ست به‌ دانیشتنی ئاسایی خۆی ده‌كاته‌وه‌
 
  یه‌كشه‌ممه‌ 25 ته‌مموز 2010

      
دكتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆكی كاتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌رواری 27/7/2010 كاتژمێر 11ی سه‌رله‌به‌یانی ده‌ست ده‌كاته‌وه‌ به‌ دانیشتنی ئاسایی كراوه‌ی خۆی، داواشی له‌ به‌ڕێزان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد له‌واده‌ی دیاریكراودا له‌ كۆشكی كۆنگره‌كان ئاماده‌بن.
ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌رۆكی كاتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی سێیه‌می سه‌رۆك و نوێنه‌ری لیسته‌ په‌رله‌مانیه‌كان هات كه‌ یه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری 25/7/2010 به‌ڕێوه‌چوو، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا پێداگری كرا له‌سه‌ر پێویستی كاراكردنی ڕۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ چڕكردنه‌وه‌ی گفتوگۆو دیداره‌كان به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
25/7/2010

 أرسل هذا المقال لصديق  أرسل هذا المقال لصديق    صفحة للطباعة  صفحة للطباعة


 

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI