مـــرحبــا بــــك فـــي مجلس النواب العراقي | الكوردي
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی هێشتنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌كراوه‌یی   *     ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنی كراوه‌ی خۆی دواده‌خات   *     ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ده‌ست به‌ دانیشتنی ئاسایی خۆی ده‌كاته‌وه‌   *     لیسته‌ په‌رله‌مانیه‌كان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گفتوگۆكانیان ده‌ره‌نجامی ئیجابی لێبكه‌وێته‌وه‌   *     دكتۆر فوئاد مه‌عسوم: لیسته‌ په‌رله‌مانیه‌كان كۆكن له‌سه‌ر به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كان به‌مه‌به‌ستی پێكهاتنیان   *       
لیسته‌ په‌رله‌مانیه‌كان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گفتوگۆكانیان ده‌ره‌نجامی ئیجابی لێبكه‌وێته‌وه‌
 
  دوشه‌ممه‌ 19 ته‌مموز 2010

      
دكتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆكی كاتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرد كه‌ گفتوگۆی نێوان نوێنه‌ری لیسته‌ په‌رله‌مانیه‌كان سووربوونی پێوه‌دیاربووه‌ به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌دره‌نجامی ئیجابی، ئه‌مه‌ش ده‌قی لێدوانه‌كه‌یه‌:
سه‌رۆك و نوێنه‌ری لیسته‌ په‌رله‌مانیه‌كان دانیشتنی دووه‌می خۆیان له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌رواری 19/7/2010 ئه‌نجامداو تێیدا جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به‌و مۆڵه‌ته‌ی كه‌ پێشتر له‌ دانیشتنی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌رواری 12/7/2010 له‌سه‌ری ڕێككه‌وتبوون و ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو ته‌واو ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێداگری كرا له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی دانیشتن و گفتوگۆی نێوان لیسته‌ په‌رله‌مانیه‌كان به‌مه‌به‌ستی ووتوێژی زیاتر به‌هیوای گه‌یشتن به‌ ڕێككه‌وتنێك له‌سه‌ر هه‌رسێ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی، هه‌روه‌ك دانیشتنه‌كانی ئه‌مڕۆ زیاتر سووربوونی پێوه‌دیاربوو بۆ گه‌یشتن به‌ده‌ره‌نجامی ئیجابی له‌م قۆناغه‌دا، هه‌موولایه‌كیش كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دانیشتنی سێیه‌می نێوان نوێنه‌ری لیسته‌ په‌رله‌مانیه‌كان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
19/7/2010

 أرسل هذا المقال لصديق  أرسل هذا المقال لصديق    صفحة للطباعة  صفحة للطباعة


 

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI