مـــرحبــا بــــك فـــي مجلس النواب العراقي | الكوردي
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی هێشتنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌كراوه‌یی   *     ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنی كراوه‌ی خۆی دواده‌خات   *     ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ده‌ست به‌ دانیشتنی ئاسایی خۆی ده‌كاته‌وه‌   *     لیسته‌ په‌رله‌مانیه‌كان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گفتوگۆكانیان ده‌ره‌نجامی ئیجابی لێبكه‌وێته‌وه‌   *     دكتۆر فوئاد مه‌عسوم: لیسته‌ په‌رله‌مانیه‌كان كۆكن له‌سه‌ر به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كان به‌مه‌به‌ستی پێكهاتنیان   *       
شێخ خالید عه‌تیه‌: هاوپه‌یمانێتی بریتیه‌ له‌ گرێبه‌ستی نێوان دوو لیست بۆ پێكهێنانی لیستێكی په‌رله‌مانی كه‌ خاوه‌نی قه‌واره‌ بێت
 
  یه‌كشه‌ممه‌ 20 حوزه‌یران 2010

      
به‌مدواییه‌ هه‌ندێك له‌ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن لێدوانی چه‌ند لایه‌نێكی سیاسیان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ گومان ده‌خه‌نه‌ سه‌ر بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی كه‌ له‌به‌رواری 25/3/2010 ده‌رچووه‌و تایبه‌ته‌ به‌ لێكدانه‌وه‌ی بڕگه‌ی (گه‌وره‌ترین لیستی په‌رله‌مانی) كه‌ له‌ ماده‌ی (76)ی ده‌ستور ئاماژه‌ی پێكراوه‌، ئه‌و لایه‌نانه‌ش پشتیان به‌ستووه‌ به‌ تۆماری هه‌ندێك له‌ ووتوێژه‌كانی لیژنه‌ی داڕشتنی ده‌ستور.
هه‌روه‌ك ئه‌و لایه‌نانه‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌شیان كردووه‌ كه‌ دادگای باڵای فیدڕاڵی ڕه‌تیكردۆته‌وه‌ كه‌ هاوپه‌یمانی نیشتمانی وه‌ك لیستێك تۆمار بكات پاش ئه‌و نامه‌یه‌ی كه‌ گوایه‌ ئاڕاسته‌ی دادگاكه‌ كراوه‌.
هه‌روه‌ك هه‌ندێك له‌ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن هێشتا دوپاتی ئه‌و گومانانه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تای دانیشتنی كراوه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ووروژێنرابوو سه‌باره‌ت به‌ سوێند نه‌خواردنی سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیره‌ براوه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان و دواخستنی ئه‌م كاره‌ بۆ كاتێكی دیكه‌.
له‌باره‌ی ئه‌م هه‌موو ئه‌م گومانانه‌وه‌ ده‌مانه‌وێت ئه‌م ڕوونكردنه‌وانه‌ی خواره‌وه‌ بخه‌ینه‌ڕوو:
یه‌كه‌م: دادگای باڵای تاوانه‌كان ته‌نها لایه‌نه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتی لێكدانه‌وه‌ی ده‌قه‌كانی ده‌ستوری له‌ ئه‌ستۆدا بێت هه‌روه‌ك چۆن له‌ ماده‌ی (39) بڕگه‌ی دووه‌می ده‌ستور ئاماژه‌ی پێكراوه‌، هه‌روه‌ك بڕیاره‌كانیشی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌و ده‌بێت سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان پێوه‌ی پابه‌ندبن روه‌ك له‌ ماده‌ی (94) له‌ ده‌ستور ئاماژه‌ی پێكراوه‌، هه‌ربۆیه‌ ده‌بێت ته‌واو ڕێز له‌ بڕیاره‌كانی ئه‌و دادگایه‌ بگیرێت و په‌سه‌ندبكرێت، نه‌ك ئه‌و به‌ش و بڕگانه‌ په‌سه‌ندبكرێت كه‌ له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی و تێڕوانینی حیزبه‌كانماندابێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی و تێڕوانینی حیزبه‌كانمان گونجاو نه‌بێت ڕه‌تبكرێنه‌وه‌.
دووه‌م: دادگای باڵای فیدڕاڵی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ ڕاڤه‌كردنی ده‌ستور له‌ سنوری خودی ده‌ستور، به‌ڵام دادگای باڵای فیدڕاڵی ئازاده‌ له‌پشت به‌ستن به‌ تۆماری هه‌ندێك له‌ گفتوگۆكانی داڕشتنی ده‌ستور، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ مه‌رج نیه‌ بۆچوونی كۆتایی بێت كه‌ لیژنه‌كه‌ پێی گه‌یشaتووه‌، به‌تایبه‌ت كه‌ لیژنه‌ی داڕشتنی ده‌ستور له‌چه‌ند لیژنه‌یه‌كی ووتوێژ پێكهاتبوو ئه‌وانیش بریتی بوون له‌: (لیژنه‌ی فه‌رعی، لیژنه‌ی گشتی، لیژنه‌ی داڕشتنی كۆتایی).
سێیه‌م: سه‌باره‌ت به‌ لێكدانه‌وه‌ی ماده‌ی (76)ی ده‌ستور، ڕوونیده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر یاسادانه‌ر مه‌به‌ستی لیستی هه‌ڵبژاردن بووایه‌ له‌ ده‌قی ماده‌ی (76)، ئه‌وا پرسیارێك سه‌رهه‌ڵده‌دات ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ بۆچی به‌ وشه‌ی دیكه‌ مانای ده‌ربڕدراوه‌و ووتراوه‌ (لیستی په‌رله‌مانی)؟ كه‌ بێگومان ئه‌و لیسته‌ نایه‌ته‌دی ته‌نها دوای گرێدانی یه‌كه‌م دانیشتن نه‌بێت دوای سوێند خواردن.
چواره‌م: دزه‌كردنی ئه‌و تۆمارانه‌ی لیژنه‌ی ده‌ستور كه‌ باسیان لێوه‌ ده‌كرێت به‌شێوازی یاسایی و فه‌رمی نه‌بووه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی دادگای باڵای تاوانه‌كان كه‌ ته‌نها لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره‌ داوای نه‌كردووه‌.
پێنجه‌م: سه‌باره‌ت به‌وه‌ی گوایه‌ دادگای باڵای فیدڕاڵی ڕه‌تیكردۆته‌وه‌ پێكهێنانی هاوپه‌یمانی نیشتمانی په‌سه‌ندبكات كه‌ له‌لایه‌ن هاوبه‌ندی نیشتمانی عێراقی و هاوبه‌ندی ده‌وڵه‌تی یاساوه‌ پێكهێنراوه‌، ده‌مانه‌وێت ڕوونی بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ گرێبه‌ستی نێوان دوو لیسته‌ بۆ پێكهێنانی لیستێكی په‌رله‌مانی كه‌ خاوه‌نی یه‌ك قه‌واره‌ بێت، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ په‌سه‌ندكرنی دادگا نیه‌، به‌ڵكو هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه‌ به‌نووسراوێك سه‌رۆكی كاتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه‌ به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامه‌، ئاگاداركردۆته‌وه‌ له‌ پێكهێنانی هاوپه‌یمانیته‌كه‌و وێنه‌یه‌كیشی ئاڕاسته‌ی دیوانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كردووه‌ كه‌ لایه‌نی به‌رپرسه‌ له‌ هه‌ڵگرتن و پاراستنی به‌ڵگه‌نامه‌كان، له‌هه‌مانكاتیشدا وێنه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك كۆمارو سه‌رۆكی دادگای باڵای فیدڕاڵی كردووه‌ بۆ ئاگادار بوونیان، دادگای باڵای تاوانه‌كانیش ئه‌و زانیاریه‌ی پێگه‌یشتووه‌و له‌سه‌ر پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی خۆی بڵاوی كردۆته‌وه‌.
شه‌شه‌م: ده‌رباره‌ی گومانی دواخستنی سوێندخواردنی هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیره‌كان، ده‌مانه‌وێت ئه‌وه‌ ڕوون بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ ده‌ستوری عێراقی ڕێگه‌ی نه‌داوه‌ كه‌سێك له‌ یه‌ك كاتدا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بێت و له‌ پۆستێكی دیكه‌شدا بێت، كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ ماده‌ی (49) بڕگه‌ی شه‌شه‌م ڕوونكراوه‌ته‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ سوێندخواردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیره‌ هه‌ڵبژێردراوه‌كان دواخرا، ئه‌مه‌ش له‌ پێناوی ڕه‌چاوكردنی ئه‌م ماده‌یه‌و دواخستنی تا ئه‌و كاته‌ی دانیشتنی یه‌كه‌م ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌، ئه‌م كاره‌ش له‌پێناوی ڕه‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی و كاروباری گشتی هاوڵاتیان بووه‌.
به‌ڵام ده‌رباره‌ی ده‌نگۆی ناده‌ستوری بوونی ئه‌م ڕێوشوێنانه‌و ئاماژه‌كردن به‌وه‌ی كه‌ وه‌زیره‌كانی حكومه‌تی دكتۆر جه‌عفه‌ری سوێندیان خواردووه‌ له‌ خوولی یه‌كه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌وكاتیش هه‌ر كراوه‌ بووه‌و پێش ئه‌وه‌ش سه‌رۆك و دوو جێگره‌كه‌ی هه‌ڵببژێردرێن، ئه‌وا ئه‌و بانگه‌شانه‌ ناڕاستن و بنه‌مای ده‌ستوری دروستیان نیه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ستور ئه‌و كات نه‌چووبووه‌ قۆناغی جێبه‌جێكردنه‌وه‌ به‌به‌ڵگه‌ی ماده‌ی (144) كه‌ ئاماژه‌ ده‌كات به‌وه‌ی جێبه‌جێكردنی ده‌ستور پابه‌نده‌ به‌ پێكهێنانی حكومه‌تی یه‌كه‌می هه‌میشه‌یی، هه‌ربۆیه‌ هیچ ڕێگرێك نه‌بوو بۆ سوێندخواردنی ئه‌ندامانی حكومه‌ت، به‌ڵام له‌ خوولی دووه‌می یاساییدا باره‌كه‌ جیاوازه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ستور چۆته‌ قۆناغی جێبه‌جێكردنه‌وه‌و ماده‌ی (49) به‌سه‌ر ئه‌ندامانی حكومه‌ت و ده‌زگاكانی ڕاپه‌ڕاندن جێبه‌جێ ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ش ئه‌و ڕایانه‌ی كه‌ ئاماژه‌ به‌ كه‌لێنی ده‌ستوری ده‌كه‌ن ناڕاستن.


شێخ خالید عه‌تیه‌
به‌غدا
20ی حوزه‌یرانی 2010

 أرسل هذا المقال لصديق  أرسل هذا المقال لصديق    صفحة للطباعة  صفحة للطباعة


 

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI