مـــرحبــا بــــك فـــي مجلس النواب العراقي | الكوردي
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی هێشتنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌كراوه‌یی   *     ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنی كراوه‌ی خۆی دواده‌خات   *     ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ده‌ست به‌ دانیشتنی ئاسایی خۆی ده‌كاته‌وه‌   *     لیسته‌ په‌رله‌مانیه‌كان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گفتوگۆكانیان ده‌ره‌نجامی ئیجابی لێبكه‌وێته‌وه‌   *     دكتۆر فوئاد مه‌عسوم: لیسته‌ په‌رله‌مانیه‌كان كۆكن له‌سه‌ر به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كان به‌مه‌به‌ستی پێكهاتنیان   *       
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنی هاوێرده‌یی خوَی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌
 
  دوشه‌ممه‌ 08 شوبات‌ 2010

       ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنی ئاسایی ژماره‌ چل ویه‌كه‌مینی خۆی به‌سه‌رۆكایه‌تی شێخ خالید عه‌تیه‌ جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری 8ی شوباتی 2009 له‌ كۆشكی كۆنگره‌كان له‌ به‌غدا ئه‌نجامداو سه‌ره‌تاش چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قورئانی پیرۆز خوێنرایه‌وه‌.
پاشان په‌رله‌مانتار مونا ئه‌لعمێری نوێنه‌ری پارێزگای دیاله‌ به‌یاننامه‌یه‌كی خوێنده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ پێویستی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان به‌ تایبه‌ت قوتابیان و كارمه‌ندان و مامۆستایانی زانكۆی دیاله‌و پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرد كه‌ ئه‌و نووسراوه‌ی له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ ده‌رچووه‌ سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان هێشتا كاری پێنه‌كراوه‌، داواشیكرد كه‌ هاوسه‌نگی بگێردرێته‌وه‌ بۆ زانكۆی دیاله‌و به‌رپرسیاریه‌تیش نه‌درێته‌ هیچ كه‌سێك كه‌ گومانی له‌سه‌ره‌و هیچ پێكهاته‌یه‌كیش په‌راوێز نه‌خرێت و ئه‌و كارمه‌ندانه‌ش كه‌ ده‌ركراون به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانیوه‌ به‌رده‌وام له‌ كاركردن بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌و پێشوازیش له‌و قوتابیانه‌ بكرێت كه‌ له‌ زانكۆكانی دیكه‌ میوانداری كراون و لیژنه‌یه‌كیش پێكبێت به‌ ئه‌ندامێتی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی پارێزگای دیاله‌ ده‌كه‌ن له‌سه‌رجه‌م لیسته‌ په‌رله‌مانیه‌كان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ئه‌و مامۆستای زانكۆیانه‌ی كه‌ ئاواره‌بوون بۆ تاووتوێكردنی ئه‌م بابه‌ته‌.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ په‌رله‌مانتار سه‌لیم جبوری پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرد كه‌ ئه‌و داوایانه‌ی خرانه‌ڕوو داواكاری ڕه‌وان، ڕوونیشی كرده‌وه‌ كه‌ به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی نوێ پێویسته‌ هاوكاری له‌ نێوان هه‌موواندا هه‌بێت و به‌رپرسیاریه‌تی هاوبه‌شیش هه‌بێت له‌ نێوان ئه‌و لیستانه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، به‌تایبه‌ت دوای ده‌ركه‌وتنی ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، ته‌نانه‌ت ئه‌و لیستانه‌ش كه‌ ده‌نگیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌ ده‌بێت ڕێگایه‌ك بدۆزرێته‌وه‌ بۆ چۆنیه‌تی به‌شداری پێكردنیان له‌ حكومه‌تی پارێزگا.
سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش هه‌ریه‌ك له‌ په‌رله‌مانتاران ته‌ها لهێبی و خه‌ڵه‌ف عه‌له‌یان پاشه‌كشه‌ی خۆیان له‌ خۆپاڵاوتن بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕاگه‌یاند، به‌ڵام په‌رله‌مانتار ته‌ها لهێبی به‌مافی خۆی زانی خۆی بپاڵێوێت له‌ خوولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكدا ئه‌گه‌ر له‌ خوولی یه‌كه‌مدا هیچكام له‌ پاڵێوراوه‌كان ده‌نگی پێویستیان به‌ده‌ست نه‌هێنا، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ په‌رله‌مانتار خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان داوایكرد دیاریكردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دوابخرێت و تاووتوێی بودجه‌ بكرێت، به‌ڵام په‌رله‌مانتار سه‌عدی به‌رزنجی داوایكرد سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان یه‌كلاییبكرێته‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی مافێكی ده‌ستوریه‌، په‌رله‌مانتار عه‌لی ئه‌دیبیش پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرد كه‌ لیستی ئیئتیلاف ڕێگر نیه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، له‌هه‌مانكاتیشدا داوایكرد مۆڵه‌تێكی دیكه‌ هه‌بێت به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ ته‌وافوق له‌مباره‌یه‌وه‌، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ په‌رله‌مانتار عه‌بدولكه‌ریم نه‌قیب پێشنیاری ئه‌وه‌یكرد دانیشتنه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك ڕابگیرێت به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی بابه‌ته‌كه‌، په‌رله‌مانتار ئه‌یاد سامه‌ڕائیش جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرد كه‌ لیسته‌كه‌ی داوا ده‌كات ئه‌نجامدانی هه‌َڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان یه‌كلایی بكرێته‌وه‌، هه‌رچی په‌رله‌مانتار وه‌ساب شاكیره‌ به‌مافی خۆی و په‌رله‌مانتارانی دیكه‌ی زانی كه‌ خۆیان بپاڵێون بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، به‌ڵام پێشنیاری ڕاگرتنی دانیشتنه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه‌ په‌سه‌ند نه‌كرا، سه‌رۆكی دانیشتنه‌كه‌ش ئاماده‌یی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی نیشاندا بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌ڵام ڕایگه‌یاند كه‌ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی مه‌به‌ستیه‌تی ته‌وافوقێك به‌دی بێت سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك، هه‌روه‌ك ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی خۆی به‌خه‌رجداوه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ته‌وافوق و پێویستیشه‌ كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌یه‌ بۆته‌ هۆی په‌كخستنی كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌تایبه‌ت په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ كه‌ كارێكی گرنگه‌ به‌تایبه‌ت دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان تاوه‌كو ئه‌م ئه‌نجومه‌نانه‌ بتوانن ڕۆڵی خۆیان بگێڕن، هه‌روه‌ك ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی بڕیاریدا كه‌ دانیشتنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌نهێنی به‌ڕێوه‌بچێت.
په‌رله‌مانتار فوئاد مه‌عسومیش ڕوونیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م كێشه‌یه‌ نزیكه‌ی مانگێكی خایاندو تاوه‌كو یه‌كلاییش نه‌كرێته‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ناتوانێت ده‌ره‌نجامێك به‌ده‌ست بهێنێت و كاره‌كانی دیكه‌ش دواده‌كه‌ون و داواشیكرد لانی كه‌م خوولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ئه‌نجام بدرێت.
سه‌رۆكی دانیشتنه‌كه‌ش ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی خۆیان پاڵاوتووه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بریتین له‌ هه‌ریه‌ك له‌ خه‌لیل جه‌دوع و ئه‌یاد سامه‌ڕائی و خوسێن فه‌للوجی و وه‌ساب شاكیرو عه‌بدموتڵه‌گ جبوری، ڕوونیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ پاڵێوراوه‌كان نه‌یتوانی له‌ خوولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كاندا 138 ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌وا خوولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجام ده‌درێت له‌ نێوان ئه‌و دوو پاڵێوراوه‌ی كه‌ له‌ خوولی یه‌كه‌مدا زۆرترین ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه‌، به‌ڵام له‌به‌ر دروستبوونی ناته‌واوی له‌ ڕێژه‌ی یاسایی ئه‌نداماندا ده‌نگدانه‌كه‌ دواخراو دانیشتنه‌كه‌ش به‌كراوه‌یی مایه‌وه‌ بۆ سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌.



فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
8/2/2009

 أرسل هذا المقال لصديق  أرسل هذا المقال لصديق    صفحة للطباعة  صفحة للطباعة


 

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI